ڕه‌شنووسی پاراستنی سامانی ئاو لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە ئاماده ده‌كرێت
پەیامی کورد ... ڕه‌شنووسی پاراستنی سامانی ئاو لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە ئاماده ده‌كرێت
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێم، ڕه‌شنووسی داڕشتن و دانانی به‌رنامه بۆ پاراستنی سامانی ئاویان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده كرد و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش، دوا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی ڕاسپێردراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به دانانی به‌رنامه بۆ پاراستنی سامانی ئاو به سه‌رپه‌رستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كۆبوونه‌وه‌ی دووەمی خۆی كرد و له په‌راوێكدا كه له دوو به‌ش پێكهاتبوو، ڕه‌شنووسی ئاماده‌كراوی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت خرایه به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، به زیادكردنی هه‌مو ئه‌و پێشنیازانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ١٨ی ئابی ڕابردوو خرانه‌ڕوو.
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتوه، كۆبوونه‌وه‌كه، به سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاماده‌بوونی كه‌مال موحه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با، د. موحه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، د. عه‌بدۆلحه‌كیم خه‌سرۆ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆردی پرۆژه‌كان و ناوه‌ندی یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
باس له‌وه‌شكراوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕه‌شنوسی داڕشتن و دانانی به‌رنامه بۆ پاراستنی سامانی ئاویان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده كرد و ئه‌مڕۆ دوا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە