ڕووبڵی ڕووسیا دێتە نێو بازاڕی دراوی ئێران

پەیامی کورد   ...  ڕووبڵی ڕووسیا دێتە نێو بازاڕی دراوی ئێران

بەڕێوبەری بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە: "لەمەودوا ڕووبل _یەکەی پارەی ڕووسیا_ دێتە نێو بازاڕی دراوی ئێران و سەنگی خۆی دەبێت. "

عەلی ساڵح ئابادی ووتی بەم کارەوە «چیتر دراوی یۆرۆ و دۆلار یەکلاکەرەوە نابن و سەنگیان دەشکێ».

ڕۆژی سێشەممە عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی لە میانەی دیداری لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند دەبێ لە جیاتی دۆلار لە مامەڵەکانی نێوان دوو وڵات، پارەی نیشتیمانی ووڵاتمان و دراوی ووڵاتانی دیکە بە کار بێت."

خامنەیی ووتی «ووردە ووردە دەبێ بەکارهێنانێ دۆلار لە مامەڵە جیهانییەکان وەلابنرێت و ئێستا کاتیەتی و ئەم پڕۆسەشە بە هێواشی جێبەجێ دەکرێت

ڕۆژئاوا ئابلۆقەی خستووەتە سەر ئێران و ڕووسیا و ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێگەیەک بدۆزنەوە کە کاریگەری گەمارۆکان کەم بکەنەوە

  


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە