ڕوودانی ئاگرێکی گەورە لە بنکەی سەربازی عین الاسد و " سووتانی ٣٠ ترەیلەری موسافری "
پەیامی کورد ... ڕوودانی ئاگرێکی گەورە لە بنکەی سەربازی عین الاسد و " سووتانی ٣٠ ترەیلەری موسافری "
بە گوێرەی هەواڵێک لە سابرین نیووز ەوە هەواڵ لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە بنکەی سەربازی و نیزامی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عێراق دەدات .
سابرین نیووز هەروەها ڕایگەیاند : بەشێکی زۆر لە بنکەکە تووشی ئاگری گەورە بووەتەوە و ٣٠ ترەیلەری موسافرەتی لە ئاگرەکەدا سووتاوە .
هەروەها کەناڵی گەیاندنی زانیاری مقاومەی عێراق " الاعلام المقاوم " ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند : ئاگرێکی بەرفراوان لە ناو بنکەی سەربازی عین الاسد لە پاریزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکا هەژموون یان لەوێ هەیە ڕوویداوە کە لە دەرئەنجامی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەدا ، زەرەر و زیانگەلێکی قورس و گران بەم بنکەیە گەیشتووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە