ڕوودانی تەقینەوەیەک لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نۆ
پەیامی کورد ... ڕوودانی تەقینەوەیەک لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نۆ .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە تەقینەوەیەک لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نۆ پایتەختی هێند ڕوویداوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ئاژانسە میدیاییە لە زاری سەرچاوەکانی هێندی ڕایگەیاند تەقینەوەکەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نۆ دا ڕوویداوە .
کەناڵی «NDTV» ی هێند لەمبارەیەوە ڕایگەیاند تەقینەوەیەک لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نۆ ڕوویداوە بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە
ئەم کەناڵە بە ئاماژەدان بەوەی کە تەقینەوەکە زەرەر و زیانی ماددی بەدواوە هەبووە ووتی ئەم تەقینەوەیە لە چەن مەتری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دا ڕوویداوە و بەم هۆیەوە سێ ئۆتۆمبێلیش تێکشکاون .
شوێنی ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە بە شێوەیەکی تەواو لە لایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە گەمارۆ دراوە پۆلیس ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەکە کاتژمێر ٥ی ئێوارە ڕوویداوە و ئاستی تەقینەوەکە زۆر بەهێز نەبووە
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە