ڕووداوی تەقەکردن لە کۆمپانیای کەوەنتەرسازی لە تەکزاس ٦ کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
پەیامی کورد ... ڕووداوی تەقەکردن لە کۆمپانیای کەوەنتەرسازی لە تەکزاس ٦ کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
لە ویلایەتی تێکزاسی ئەمریکا روداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و ٥ کەسی دیکەش برینداربوون. تەقەکەرەکەش دەستگیرکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی بەیاننامەی ئیدارەی پۆلیس تەقەکردنەکە لە شاری برایانی تێکزاس لە کارگەیەکی درووستکردنی کەوەنتەر روویداوە کە لەکاتی تەقەکردنەکەدا ژمارەیەکی زۆری کارمەند و کرێکاری تێدا بوە؛ هەر ئەوەش وایکردوە ژمارەی برینداران زۆر بن.
پۆلیسی برایان رایگەیاند، لە دوای ڕووداوەکە، تەقەکەرەکە هەڵهات بەڵام هێزەکانی پۆلیس بەدوای کەوتن و لەئەنجامدا لەدوای برینداربوونی ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیربکرێت. بەگوتەی پۆلیسی شاری برایان، تاوەکوو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی پۆلیس لەری ڤینستۆن بۆلین ی ٢٧ ساڵان کە گومنلێکراوی ئەم ڕووداوەیە دەست بەسەر کراوە
زانیاری زیاتر لەمبارەیەوە هێشتا ڕانەگەیندراوە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە