ڕووداوی وەرگەڕانی شەمەندەفەر لە ئاڵمانیا کوژران و برینداربوونی نزیک بە ٥٠ کەس

پەیامی کورد   ...  ڕووداوی وەرگەڕانی شەمەندەفەر لە ئاڵمانیا کوژران و برینداربوونی نزیک بە ٥٠ کەس

بە پێی هەواڵی لیس ی ئاڵمانیا : لە ڕووداوی دەرچوونی شەمەندەفەری لە ڕێگای ئاسنینی خۆی لەم ووڵاتەدا بە کۆی گشتی تاکوو ئێستا ٥ کەس کوژران و ٤٤ کەسی دیکەش بریندار بوون .لە دوای چەندین هەوڵی ناسەرکەوتوو ، جەرسەقیلەکان توانییان لانیکەم یەکێک لە کابینەکانی شەمەندەفەرەکە کە لە سەر ڕێگاکەی دەرچووبوو بەرز بکەنەوە .

بەرپرسان هێشتا لە حاڵی پێداچوونە لە سەر هۆکاری دەرچوونی شەمەندەفەرەکە لە ڕێگاکەیەتی لە ناوچەی کوێستانی باکووری بایرن .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە