ڕووداوی چێرنۆبل بە چ شێوەیەک ڕوویدا ؟

پەیامی کورد   ...  ی چێرنۆبل بە چ شێوەیەک ڕوویدا ؟

٣٧ ساڵ بەرسەر ڕووداوی تەقینەوە لە ووزەخانەی چێرنۆبل تێپەڕ دەبێت .

ڕووداوێک کە وەکوو خراپترین ڕووداوی کارەساتباری ئەتۆمی جیهان ناو دەبردێت .

لە دوای تەقینەوەی ڕێئاکتۆری ژمارە ٤ هەشت تەن ڕادیۆئەکتیڤ " مەواددی سەرەتایی ١٠٠ بۆمبی ئەتۆمی " لە کەش و هەوا دا بڵاو بووەوە .

لەم نێوەندەدا با و بۆران و باران هۆکاری بڵاوبوونەوەی کەش و هەوای پیس و نالەبار بوو و بەم هۆیەوە ٥ میلیۆن کەس لە بێلاڕووسیا ، ئۆکراین و ڕووسیا و تەنانەت بەشگەلێک لە ووڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی بەرەوڕووی بەرزترین ئاستی پیس بوونی ڕێئاکتۆری لە ئاستی دیاری کراو و ڕێگەپێدراو بوون و زەرەر و زیانیان پێ گەیشت .

بە پێی دواهەمین ڕاپۆرتەکان ٥٤ کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ٤ هەزاری دیکەش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بوون بە قوربانی تەقینەوەکەی چێرنۆبل . لەو ووڵاتانەی کە لە ژێر کاریگەری مەواددی ڕادیۆئەکتیڤ دا بوون حاڵەتەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەرزبووەوە و تێکچوونی سرووشت و ڕۆخساری منداڵانی تازە لە دایک بوو و ژنێتیکی و منداڵانی نۆقستان ڕاگەێندرا .

تاکوو ئەمڕۆ ناوچەیەک بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر هێشتاش لەو پەڕی پیسی و نالەباری و مەترسییە بۆ مرۆڤەکان کە تاکوو ٢٠ هەزار ساڵی داهاتووش دۆخەکە لەم شوێنە و لەو ناوچەیە پایەدار و بەردەوام دەمێنێت و گۆڕانکاری بە سەردا نائێت .

ئەو شتەی کە لە چێرنۆبیل بە جێ ماوە بریتییە لە : ٢٠٠ تەن یۆرانیۆمی کەڵک لێوەرنەگیراو

٢٠٠٠ هەزار تەن مەواددی ئاگرین

٤ تەن تەم و مژی ڕادیۆئەکتیڤ

١٣٠٠ تەن پاشماوەی داڕماوی ڕادیۆئەکتیڤ

٦٣ هەزار مەتری چوارگۆشە زبڵ و زاری ئەتۆمی

لە ساڵی ٢٠١٧ دا حەسارێک لە جنسی سۆرب لە سەر ڕادیۆئەکتیڤی ژمارە ٤ درووست کرا تاکوو مەترسی بڵاوبوونەوەی ڕادیۆئەکتیڤ کەم ببێتەوە .

لە ئیستادا لەو شوینانەی کە ئاستی پیسی کەمترە تۆڕگەلی گەشتیاری چالاکییەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن .

تا ڕادەیەک لە هەورگەلی ئەتۆمی بەدیهاتوو لە تەقینەوەکە بو هۆی سووڕانی کەش و هەوا گەیشتووەتە ئاسمانی ئەمریکا و ژاپۆن .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە