ڕووسیا : ئازەربایجان هێزەکانی خۆی لە ناوچەی قەرەباغ بردە دەرەوە
پەیامی کورد ... ڕووسیا : ئازەربایجان هێزەکانی خۆی لە ناوچەی قەرەباغ بردە دەرەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە کۆماری ئازەربایجان هێزەکانی خۆی لە دوای دزەکردن بە حەوزەی هیزەکانی پاراستنی ئاشتی ڕووسیا لە قەرەباغ لە نزیکی شاری ڤۆرووخ لەم ناوچەیە بردە دەرەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەیەکی ئەم وەزارەتخانایە هاتووە : بە پێی دەرئەنجامی ووتووێژەکان ، لایەنی ئازەربایجانی یەکەکانی خۆی لەناوچەی ڤۆرووخ لە قەرەباغی کوێستانی بردووەتە دەرەوە .
ئەم وەزارەتخانەیە ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بەوەی کە فەرماندەیی یەکەی پارێزگاریکردنی ئاشتی ڕووسیا لە قەرەباغی کوێستانی لە حاڵی گرتنەبەری ڕێکارگەلی ئەمنییەتییە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە دوای هێرشی هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجان بۆ ناوچەکەیە ، داوای لە کۆماری ئازەربایجان کرد پاشەکشە بکات .
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنێستان یش ڕۆژی شەممە لە دوای تووندتر بوونی قەیرانە سەربازییەکان لە قەرەباغ ، لە گێرەوکێشەی ڕاپۆرتەکان لە سەر هێرشی هێزەکانی ئازەربایجان بۆ سەرتاسەری خاڵی پەیوەندی نێوان هەر دوو لایەنی دەرگیر لە ناوچەی بەرپرسیاری هێزەکانی پاراستنی ئاشتی ڕووسیا بەیاننامەیەکی دەرکرد .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، ئێمە لەو باوەڕەینکە ئەم دۆخە پێویستی بە پێداچوونەوەی هەنگاوگەلی پارێزگارانی ئاشتی و هەروەها نووسینەوە و بڵاوکردنەوەی داواکاری ڕوون بۆ گەڕانەوەی هیزەکانی ئازەربایجان ە . ئێمە چاوەڕێ دەکەین تاکوو هێزەکانی ڕووسی هەنگاوگەلێکی جێگای هەست پێکردن و دیار کە بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە هەڵبگیرێت تاکوو پێش بگیرێت لە گیان لەدەستدان و دوژمنکاریگەلی نوێ .
تێکهەڵچوونگەلی نێوان ئەرمەنێستان و کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ٢٠٢٠ بە نێوەندگیری ڕووسیا بە کۆتا گەیشت و هێزەکانی پاریزگاری ئاشتی ڕووسیا لە ناوچەگەلی جێی ناکۆک و کێشە لەسەر جێگیر کران
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە