ڕووسیا : ئۆکراین " داریا دووگین " ی تێرۆر کرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا : ئۆکراین " داریا دووگین " ی تێرۆر کرد
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دام و دەزگای ئەمنییەتی فێدڕاڵی رووسیا : کوژرانی " داریا دووگین " لە لایەن دەزگاکانی هەواڵگری و زانیاری ئۆکراین ەوە پیلانی بۆ دارێژراوە و ئەنجام دراوە .
هۆکاری تێرۆرەکە ، هاوولاتییەکی ئۆکراینی یە کە بۆ ستۆنی هەڵهاتووە .
رۆژی رابردوو کچەکەی " ئەلیکساندەر دووگین " لە ڕۆخسارگەلی نزیک لە " ڤلادیمیر پووتین " سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دانانەوەی بۆمب دا کوژرا .
هەروەها دەزگای ئەمنییەتی فێدڕاڵی ڕووسیا FSB ڕایگەیاند کە دەزگاکانی تایبەتی ئۆکراین لە تەقینەوەیەکی مەرگبار کە تێیدا " داریا دووگین " کچی فەیلەسووفی سیاسی و هاوپەیمانی ڤلادێمیر پووتین " ئەلێکساندەر دووگین " کوژرا ، دەستیان هەبووە .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە