ڕووسیا  : ئەمریکا " شەڕی ڤیزە و هاتن و چوونی " بەڕێ خستووە

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا  : ئەمریکا " شەڕی ڤیزە و هاتن و چوونی " بەڕێ خستووە 

باڵیۆزخانی ڕووسیا لە واشینتۆن ڕایگەیاند لایەنی ئەمریکی بەرپرسیاریەتی تەواوی : بۆمبەستی ڤیزەی " لە نێوان ڕووسیا و ویلایەتەیەکگرتووەکان و هەروەها سیستەمی گۆڕینەوەی ڤیزەی نێوان دوو ووڵاتی لە سەر شان و لە ئەستۆیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ووتانەی دیپلۆماتەکان سەبارەت بە مەقالەی واشینتۆن پۆست هاتووەتە ئاراوە کە لەوەدا ، بە پشتبەستن بە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرت درابوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ تووشی کەمبوونی کارمەند و فەرمانبەر و زۆر بە ئیش و کارە ، چوونکە دەرکردنی هەر ڤیزەیەکی دیپلۆماتی لە لایەن ڕووسیاوە پێویستی بە ووتووێژی دوورو درێژ هەیە . بە تایبەتی دەوترێ کە ویلایەتەیەکگرتووەکان توانی وەرگرتنی ڤیزەی بۆ پسپۆڕەکانی نییە کە بۆ چاککردنەوەی ئاسانسۆرە کێشەدارەکان و سیستەمگەلی هۆشداری دەری ئاگر کە دەبێ بڕۆن بۆ ناو باڵیۆزخانەکە . جگە لەمانە دەوترێت دیپلۆماتگەلی پلە باڵا گوایە ناچار بە ڕاماڵینی بەفر و کارکردن بە مەواددی دژی باکتریا و خاوێنکەرەوەن .

بەو جۆرەی کە لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا ئاماژەی پێکراوە ئەم زانیارییانە لەگەڵ دۆخی ڕاستەقینەوەی کاروبارەکان دا یەک ناگرنەوە .

نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی ڕووسیا ڕایگەیاند : " ئێمە دەمانەوێت جارێکی دیکە بە بیرتان بێنینەوە کە بەرپرسیاریەتی بۆنبەستی ئێستا " بە تەواوەتی لە سەر شانی لایەنی ئەمریکییە ، ئەمە ویلایەتەیەکگرتووەکان بوو کە بە ناو شەڕی ڤیزەی دەست پێکرد .

جەخت کراوەتەوە کە خودی واشینتۆن شێوازی گۆڕینەوەی بەرامبەری ڤیزەگەلی تایبەتی تاکە کەسی و تایبەتی بۆ سەر مۆسکۆ سەپاندووە کە بەو پییە فەرمانبەرانی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی ڕووسیا تەنیا هاوکات بە دەرکردنی ڤیزە بۆ فەرمانبەرانی دیپلۆماتیکی ئەمریکی ئیزنی چوونیان بۆ ئەمریکا بە دەست دەهێنن .

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە جۆرە بڕیارە لە پەیوەندی لەگەڵ باشترکردنی کاری نوێنەرایەتییەکانی دیپلۆماتیکی ئەمریکا لە ڕووسیا گیراوەتە بەر . وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هەژماری کردووە کە لەگەل داخرانی سەرکۆنسووڵگەرییەکەی خۆی لە ویلادی ڤێستووک ٣/٢ میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا پاشەکەوتی دەبێت 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە