ڕووسیا باڵیۆزی هەر سێ ووڵاتی فەرەنسا ، سوید و ئاڵمانیا بانگهێشت دەکات
پەیامی کورد ... ڕووسیا باڵیۆزی هەر سێ ووڵاتی فەرەنسا ، سوید و ئاڵمانیا بانگهێشت دەکات
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دوای گەمارۆوەکانی ئەم ووڵاتە لە لایەن یەکیتی ئەورووپاوە ، باڵیۆزی هەر سێ ووڵاتی فەرەنسا ، سوید و ئاڵمانیا بانگهێشت دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک بانگهێشت کردنی باڵیۆزی ئەم سێ ووڵاتە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گەمارۆدانی ڕووسیایە لە لایەن یەکیتی ئەورووپاوە دەربارەی ژەهراوی کردنی ئەلێکسی ناڤالنی دژبەری ڕووسیا لە لایەن مۆسکۆ وە ئەنجامدراوە .
ئەلێکسی ئاناتۆلیڤیچ ناڤالنی مافناس ، سیاسەتمەدار و ڕەخنەگری سیاسی - ئابووری ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیایە . ئە لە دژبەرانی سەرسەختی پووتین ە کە دوو مانگ پێش لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبیریای ڕووسیا بە خواردنەوەی چا لە کافەی فڕۆکەخانەکەدا ژەهراوی کرا و بە باڵەفڕی نێردرایە ئاڵمانیا . دواتر بەدەرکەوت کە ناڤالنی بە ماددەی نوویچووک ژەهراوی کراوە .
٢٧ ووڵاتی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا بە پێشنیاری فەڕەنسا و ئاڵمانیا بەرپرسانی ڕووس یان گەمارۆدا و مۆسکۆ بە بەرپرسیاری ئەم ژەهراوی بوونە دەزانن .
جۆزیپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا ش لەگەل لاڤرۆف دەربارەی بەرپرسیاریەتی مۆسکۆ دەربارەی لێکۆڵینەوەی ئەو ژەهراوی بوونە قسەی کردبوو . ڕووسیا هەبوونی ڕۆڵی ووڵاتەکەی لە ژەهراوی کردنی ناڤالنی ڕەت دەکاتەوە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە