ڕووسیا : بڕیاری بەریتانیا دەربارەی زیادکردنی کڵاوە ئەتۆمییەکانی جێگای دڵگرانی و خەمباری یە

پەیامی کورد      ...     ڕووسیا  :  بڕیاری بەریتانیا دەربارەی زیادکردنی کڵاوە ئەتۆمییەکانی جێگای دڵگرانی و خەمبارییە .

کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم هەنگاوەی بەریتانیا لە زیادکردنی کڵاوەی ئەتۆمی زەرەر و زیان بە سەقامگیری و ئەمنییەتی جیهانی دەگەێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیاری بەریتانیا دەربارەی زیادکردنی کڵاوە ئەتۆمییەکانی جێگای دڵگرانی و خەمبارییە .

هەروەها ، سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارسيممە بڕیارەکەی بەریتانیا دەربارەی پەرەپێدانی ئاستی کڵاوە ئەتۆمییەکان لە بواری سیاسییەوە بە زەرەر و مەترسی ناو برد .

سێرگی ڕیابکۆف جیگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک بە بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ پەرەپێدانی ئاستی کڵاوە ئەتۆمییەکانی ئەم ووڵاتە ووتی : ئەم بڕیارە بڕیارێکی ناڕاست و بێ هۆکارە و لە بواری سیاسییەوە زەرەری هەیە . ئەگەر نەڵێین لە خاڵی بابەتی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئەمنییەتی نێودەوڵەتییە نۆقستان و زەرەر لیدەرە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە