ڕووسیا بۆ یەکەمین جار سەتەلایتی جەوی لە سەر بەستەڵەکی باکوور جێگیر دەکات
پەیامی کورد ... ڕووسیا بۆ یەکەمین جار سەتەلایتی جەوی لە سەر بەستەڵەکی باکوور جێگیر دەکات
بڕیار وایە بۆ یەکەمین جار لە سەر بەستەڵەکی باکوور فڕینگەلێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ی نوێی ڕووسیا بە ناوی ' سۆڤا " ئەنجام بدرێت کە لە ڕاستیدا سەتەلاتی جەوییە و توانایی هەیە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لە هەوادا بمێنێتەوە و بۆ ئەنجامدانی کارە گرینگەکانی ئەرتەشی ڕووسیا چالاکی ئەنجام بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئاگادار جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : ژمارەیەک فڕینگەلی نوێترین فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی سۆڤا لە ناوچەی دوورە دەستی باکووری و بەستەڵەکی لە بەرچاو گیراوە و ئەنجام دەدرێت . ئەم فڕۆکانە بۆ ئەرتەش چالاک و کار ئەنجام دەدەن و ئامانجی سەرەکی یان ڕۆڵەی سیگناڵ گەلی پەیوەندی و شناسایی نووری دەبێت
ئەم سەرچاوەیە جەتی کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکە خاوەنی کێشێکی لە ڕادەبەدەر سووکە " تاکوو ١٢ کیلۆگرام " ە و خاوەنی باڵێکی زۆر درێژ بە لاپەڕەیەکی هەتاوی یە . ئەم فڕۆکەیە لە لایەن دوو ماتۆڕی ئێلێکتریکی باڵدارەوە جووڵەی پێدەکرێت .
سەرچاوەکە ووتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکەی سۆڤا لە جۆری سەتەلایتی بە ناوبانگ بە جەوی یە . چوونکە دەتوانێ ٥٠ کاتژمێر یا خود زیاتر لە هەوادا بمێنێتەوە و هەروەها لە بەرزایی نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتری دەفڕێت .
بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە سۆڤا جگە لەم تواناییانە توانایی هەیە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەرنامە دارێژێت و بە هۆی کێشی تایبەتییەوە لە جەرەیانی ئاستی ئاسمان دا بێت .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە