ڕووسیا بۆ یەکەمین جار مووشەکگەلی سەرووی دەنگی جۆری " کینژاڵ " ی لە شەڕی ئۆکراین بەکارهێنا
پەیامی کورد ... ڕووسیا بۆ یەکەمین جار مووشەکگەلی سەرووی دەنگی جۆری " کینژاڵ " ی لە شەڕی ئۆکراین بەکارهێنا
کینژاڵ کە دەتوانرێ بە " خەنجەری تاک تیرهاوێژ " ناوی لێ ببردرێت بۆ تێکشکاندنی کەشتیگەلی گەورە و هێڵگەلی کەشتی فڕۆکەهەڵگر درووستکراوە .
سێرگی شۆیگۆ ، وەزیری بەرگری ڕووسیا دوێنێ ڕایگەیاند ، هێزەکانی ئەم ووڵاتە ڕۆژی پێشووتری کەڵکی لەم مووشەکانە وەرگرت بۆ تێکدان و لەناوبردنی کۆگایەکی چەک و تەقەمنی لە ڕۆژئاوای ئۆکراین .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی " ڕیانووستی " لە زاری وەزیری بەرگری ڕووسیاوە ئەم کۆگا چەک و تەقەمەنییە گەورەیە لە ژێرزەوین و لە گوندێک بە ناوی " دیلاتین " لە ناوچەی " ئیڤانۆ فرانکیفسک " دابوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆگایە هەڵگری مووشەکگەل و تەقەمەنی گەلی شەڕ بووە .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە ناوەندگەلی پەیوەندیدار بە پەیوەندیگەلی ڕادیۆیی و شناسایی سەر بە ئەرتەشی ئۆکراین ی لە نزیکی شاری کەنارئاوی ئۆدیسا لە ڕیگای " سیستەمی مووشەکی کەنارئاوییەوە لەناو بردووە .
گەرینگترین تایبەتمەندی ئەم مووشەکە نوێیانەی ڕووسیا ، ئامانجگرتنی زۆر ڕێک و پێک یەتی . بە شێوەیەک کە لە کاتی لێدان زیاتر لە یەک مەتر لە ئامانجەکەی خۆی لانادات .
خێرایی ئەم مووشەکە دەگاتە ١٢ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و دەتوانێ ئامانجگەلێک بە دووری ٢ هەزار کیلۆمەتر بپێکێت .
ئەم مووشەکانە لە لایەن فڕۆکەگەلی شەڕکەری سەرووی دەنگی میگی – ٣١ ەوە هەڵدەگیرێن .
مۆسکۆ بۆ یەکەیمن جار لە ساڵی ٢٠١٨ پەردەی لە سەر ئەم مووشەکە هەڵگرت .
کییف بارەها داواکاری درووستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە سەر بەرزایی ئاسمانی ئۆکراین بووە .
لۆئید ئاستین ، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە بەدوور زانینی ئەم بابەتە ووتی : " جۆ بایدن لەم بوارەدا بە شێوەی ڕوون ڕایگەیاندووە ، ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا ناکەویتە شەڕەوە .
بە ووتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا ، ئەگەر ڕۆژئاوا لە سەر ئاسمانی ئۆکراین ، ناوچەی دژە فڕین درووست بکات ئەم شەڕە لەگەڵ پاشهاتگەلێکی مەترسیدار پەرەدەستێنێت و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە