ڕووسیا بەم هۆیەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی دەستکاری کردووە

پەیامی کورد   ...  ڕووسیا بەم هۆیەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی دەستکاری کردووە

بەگوێرەی نووسراوی پەیمانگه‌ی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوەکانی جەنگ (ISW)، ڕووسیا دەستکاری فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کامیکازییەکانی ئێرانی کردوە بەشێوەیەک بتوانن لەکەشی زۆر ساردی ووڵاتی ئۆکراین ئامانجەکانیان بپێکن.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەری ئەوە هەیە هێزەکانی ڕووسیا دەستکاری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانیان کردبێت بۆ ئەوەی لە کەش وهەوای زۆر ساردتردا کاربکەن، مەزەندەی ئەوەشیانکردوە کە پێدەچێت لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە لە ئۆکراین زیادبکەن بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ وێرانکردنی ژێرخانی گرینگی ئۆکراین.
ڕۆژی 7ی کانونی دووەم، ووتەبێژی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکراین ، یووری ئیحانووت ڕایگەیاندبوو، هێزەکانی ڕووسیا دوای سێ هەفتە وەستان، دووبارە دەستیان بەبەکارهێنانی چەکی درووستکراوی ئێران کردۆتەوە.
هەروەک پێشتر ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئۆکراین بڵاویکردەوە، شەوی 7ی کانونی دووەم، ڕووسیا هێرشی کردە سەر ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک، باس لەوەش کرابوو، هەر هەشت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن سوپای ئۆکراین خراونەتە خوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەموویان فڕۆکەی شاهید-136 بوون.
سوپای ئۆکراین ڕایگەیاندووە، تاوەکوو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم هێزی ئاسمانی سەر بەهێزە چەکدارەکانی ئۆکراین زیاتر لە٣٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید-١٣٦ کامیکازی ئێرانیان لەناوبردوە کە ڕووسیا لەئێرانی کڕیوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە