ڕووسیا بەڵگەی چالاکییە بیۆلۆژیکییە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ئۆکراین بڵاو کردەوە

پەیامی کورد   ...  ڕووسیا بەڵگەی چالاکییە بیۆلۆژیکییە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ئۆکراین بڵاو کردەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەڵگەگەلێکی سەبارەت بە چالاکی بیۆلۆژیکی سەربازی ئەمریکا لە ئۆکراین بڵاو کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئیگوور کریلۆف سەرۆکی هێزەکانی پاراستنی بەربڵاوبوونی ، کیمیاوی و بیۆلۆژیکی ئەرتەشی ڕووسیای ڕاگەیاند کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەڵگەگەلێکی باوەڕپێکراوی لە کارکردنی بیۆلۆژیکی سەربازی ئەمریکا لە ئۆکراین لە بەردەست دایە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا زانیاریگەلێکی دەربارەی ١٠ پڕۆژەی سەربازی – بیۆلۆژیکی ، ڕێکخراو لە لایەن پێنتاگۆن ەوە لە ئۆکراین لە بەردەست دایە .

ئەو ووتی : " بەڵگەلەی فەرمی پشتڕاست کراوەی پێنتاگۆن بۆ ناونیشانی ئاژانسی DTRA کەمکردنەوەی هەڕەشەگەلی بەرگری دەخەینە بەردەستی ئێوە کە بە شێوەی ئاشکرا چالاکییە بیۆلۆژیکییە سەربازییەکانی نیشان دەدات .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە