ڕووسیا توانای نغرۆ کردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکای هەیە
پەیامی کورد ... ڕووسیا توانای نغرۆ کردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکای هەیە .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانی لەناوچوونی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەیەتی لە لایەن ڕووسیاوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تۆماس نیوودک نووسەری The Drive نووسی : کە تەتبیقاتی هێزی دەریایی ڕووسیا لە نزیکی هاوایی هاوشێوەسازی چۆنیەتی وێران کردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری دوژمن ، هەڕەشەیەکی بێوێنە بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان هەژمار دەکرێت .
ئەو نووسی : وادیارە هەژموونی جیددی مۆسکۆ لەم ناوچەیەدا ، دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی بە شێوەیەک نیگەران کردووە کە پێنتاگۆن ناچار بووە گرووپێک کەشتی لەگەڵ کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ناوچەی مانۆڕ و نەمایشەکانی بکات ."
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵی داوە کە تەتبیقاتی هێزی دەریایی ئەم ووڵاتە لە ٤٦٠٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای جەزیرەکانی کووریل لە ئارادایە .
نووسەرەکە متمانەی هەیە : ئەم ناوچەیە بە شێوەی گشتی لەگەل زانیارییگەلی میدیاکانی ئەمریکی دا بەرامبەری یان هەیە کە کەشتییە شەڕکەرەکانی ڕووسیا لە حاڵی هێرش کردن بۆ سەر دوژمنێکی خەیاڵی لە دووری ٣٠٠ - ٥٠٠ مایلی جەزیرەکانی هاوایی دان .
سێ کەشتی ڕاکێتهەڵگری کلاس Arleigh Burke و بەلەمێکی گزمە Sentinel هەنگاوکانی هێزی دەریایی ڕووسیای لە زەریای ئارام بینیوە . نیوودیک ڕایدەگەینێت لە کاردانەوەی بەم مانۆڕ و نەمایشەدا هێزی ئاسمانی ئەمریکا هەروەها گرووپێک لە فڕۆکەگەلی جۆری F-22A Raptor ناردراوەتە ناوچەکە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە