ڕووسیا تۆمەتەکانی کییف سەبارەت بە کوشتاری کەسانی سڤیل لە گوندی بووچای ڕەت دەکاتەوە .
پەیامی کورد ... ڕووسیا تۆمەتەکانی کییف سەبارەت بە کوشتاری کەسانی سڤیل لە گوندی بووچای ڕەت دەکاتەوە .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تۆمەتەکانی کییف ی لە کوشتاری کەسانی سڤیل لە گوندی بووچا لە ناوچەی کییف ڕەت کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تۆمەکانی کییفی سەبارەت بە کوشتاری کەسانی سڤیل لە کوندی بووچا لە ناوچەی کییف ڕەت کردەوە .
هەموو وێنە و ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو کراونەتەوە لە لایەن کییف ەوە کە گوایە بە جۆرێک " تاوان " لە لایەن فەرمانبەرانی سەربازی ڕووسیاوە لە شاری بووچا لە ناوچەی کییف دەسەلمێنێت ، جووڵەیەکی دیکەیە .
لە ماوەی ئەو چەند وەختەی کە ئەم شارۆچکەیە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی چەکداری ڕووسیادا بوو ، تەنانەت یەک کەس لە دانیشتووانی خۆجەیی هیچ جۆرە هەنگاوێکی تووندووتیژی لە دژی ئەنجام نەدراوە لە شارۆچکەکانی ناوچەی کییف ، فەرمانبەرانی سەربازی ڕووسیا ٤٥٢ تەن هاوکاریگەلی مرۆڤدۆستانەی بۆ خەڵکی سڤیل ڕادەست و هەناردە کردووە .
لە تەواوی ئەو کاتەی کە شارەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بوو و تەنانەت لە دوای ئەوە ، تاکوو ئەمڕۆ لە بووچا دانیشتووانی خۆجەیی لە شارەکە هاتن و چوونیان دەکرد و کەڵکیان لە پەیوەندی تەلەفۆنی وەردەگرت .
دەرچوون لە شاری بووچا داخراو نییە . هەموو دانیشتووانی خۆجەیی ئەم دەرفەتەیان هەبوو کە ئازادانە لە شارەکە لە لایەنی باکوور ەوە ، لەوانەش بڕۆنە کۆماری بێلاڕووسیاوە و لەوێوە دەربچن .
هاوکات ، ناوەندەکانی باشووری شارەکە ، لەوانەش ناوچەکانی جێ نیشتەجێ بوون ، لە لایەن هێزەکانی ئۆکراینی یەوە بە تۆپخانەگەلی کالیبری گەورە ، تانک و سیستەمی بەرگری مووشەکی هاوێشتنی چەند لایەنە ئەنجام درا .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە