ڕووسیا داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەو ووڵاتانەی کرد کە ئامادە نەبوون لەگەڵ لاڤرۆڤ کۆببنەوە
جێگری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا داوای دەرکردنی باڵیۆزەکانی یەکیتی ئەورووپای لە ڕووسیا کرد کە ئامادە نەبوون لەگەڵ لاڤرۆڤ کۆببنەوە.پەیامی کورد ... ڕووسیا داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەو ووڵاتانەی کرد کە ئامادە نەبوون لەگەڵ لاڤرۆڤ کۆببنەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری مێدێدۆڤ، جێگری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ئەو باڵێۆزانەی یەکیتی ئەورووپا کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئامادە نەبوون لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆببنەوە، پێویستە لەو وڵاتە دەربکرێن و ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ووڵاتەکانیان کەم دەبێتەوە”.
لاڤرۆڤ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لەم دواییانەدا باڵوێزی یەکیتی ئەورووپای بانگهێشت کردووە بۆ دانوستانەکانی پێش هەڵبژاردن، بەڵام دوو ڕۆژ پێش کۆبوونەوەکە بانگهێشتنامەکەیان ڕەتکردەوە.
مێدێدۆڤ نووسیویەتی: پێویستە ئەو باڵیۆزانە لە ڕووسیا دەربکرێن و ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کەم بکرێنەوە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕەتکردنەوەی باڵیۆزەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ دیدار لەگەڵ لاڤرۆڤ بە تەواوی دژی بیرۆکەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسییە.
ئەم بابەتە 11519 جار خوێندراوەتەوە