ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد
ڕاگەێندراوە کە ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە بەهۆی هێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دژی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران.
دیمیتری پۆلیانسکی نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ڕووسیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. پۆلیانسکی ڕوونی کردەوە کە هۆکاری بانگەوازەکەی ڕووسیا هێرشەکانی ئەمریکایە لە سووریا و عێراق.
دیمیتری پۆلیانسکی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند : بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا، ڕووسیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
پۆلیانسکی ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکەن کۆبوونەوەکە لە ٥ی شوبات (سبەی) ئەنجام بدرێت، کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە