ڕووسیا دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ئۆکراین
پەیامی کورد ... ڕووسیا دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ئۆکراین
ئاندریه كیلین باڵیۆزی ڕووسیا له بەریتانیا رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی ڕووسیا له هه‌ر خاكێك له سه‌رانسه‌ری كه‌نارئاوه‌كانی باشووری ئۆكراین چاوه‌ڕوانكراو نیه، له‌نێوان هەردوو بژارده‌ی رێكه‌وتن و وێرانكاریش كیێڤ سه‌رپشكه.
ئاندریا كیلین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دره‌نگ یان زوو كیێڤ ده‌بێت له نێوان رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا یاخود به‌رده‌وامی وێرانكاری، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت".
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری ووڵاته‌كه‌شی له ناو خاكی ئۆكراین ، باڵیۆزی رووسیا له له‌ندن باسی له‌وه‌كردوه، كشانه‌وه‌ی یەکجاری سوپای رووسیا له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئۆكراین و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه چاوه‌ڕوان ناكرێت رووبدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی بلۆكەكراوی ڕووسیا له‌لایه‌ن بەریتانیاوه ده‌بێته هۆی تێكدانی متمانه به له‌نده‌ن وه‌ك پایته‌ختێكی سه‌ره‌كی دارایی".
پێشتریش، لیز تێراس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا داوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی مۆسكۆی كردبوو كه له چوارچێوه‌ی سزاكانی سه‌ر ڕووسیادا بلۆككراون، یاخود سه‌روه‌ت و سامانه‌كان راده‌ستی ئۆكراین بكرێن و راشی گه‌یاندبوو، "جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستی به ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی ئێستای بریتانیا ده‌بێت".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە