ڕووسیا دیپلۆماتکارانی حکوومەتی تاڵیبان بە فەرمی پەسەند کرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا دیپلۆماتکارانی حکوومەتی تاڵیبان بە فەرمی پەسەند کرد
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دوێنێ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مارس، ڕایگەیاند: مۆسكۆ دیپلۆماتکارانی حکوومەتی تاڵیبانی بەفەرمی پەسەند کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، سرگێئی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: دیپلۆماتکاری تاڵیبان مانگی فێبریوەری لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی مۆسکۆ پەسەند کراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا چالاکە.
سرگێئی لاڤرۆڤ لە درێژەدا ووتی: باوەڕمان ئەوەیە کۆمەڵگەی جیهانی دەبێت زۆر چالاکانە لەگەڵ دەوڵەتی نوێ ئەفغانستان هاوکاری بکات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە