ڕووسیا دەبێتە خاوەنی ژێردەریایی یەک بە توانای درووستکردنی سۆنامی

پەیامی کورد      ...   ڕووسیا دەبێتە خاوەنی ژێردەریایی یەک بە توانای درووستکردنی سۆنامی .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ژیردەریاییەکی ئەتۆمی درووستکەری سۆنامی بە دەست دەهێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بۆ بە دەستهێنانی ژێردەریاییەکی ئەتۆمی پڕۆژەی 09852 " بێلگراد " کە دوورودرێژترین ژێردەریایی لە جیهان هەژمار دەکرێت ئامادە دەبێت .

جیگای ئاماژەدانە لە درێژی ئەم ژیردەریاییە ئەتۆمییە دەگاتە ١٨٠ مەتر . بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیزۆستیا ، ئەم ژێردەریاییە دەتوانرێ بە دواهەمین ژیردەریایی بەرهەم هاتوو لە لایەن گەورە زلهێزەوە ناو ببردرێت . ئەم ڕۆژنامەیە دەڵێ هەرچەندە درووست کردنی ژێردەریایی ئەتۆمی لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکیتی سۆڤیەت ی شەورەوی لە ٢٤ ی جووڵای ١٩٩٢ ەوە بە فەرمی دەستی پێکرد بەڵام لە ڕاستیدا درووستکردنەکەی زووتر دەستی پیکرد .

بێلگراد یەکەمین ژێردەریایی چەکدار بە ئەژدیهای ئەتۆمی " پۆسیدوون ' چەکی ڕۆژی ڕەستاخیز " دەبێت کە بە هاوکاری ویارمەتی ئەو لە ئەگەری ئەوەی کە دوژمن هێرشی یەکەمی ئەتۆمی ئەنجام بدات هێرشی ئەتۆمی تؤڵەئامێزانە دەکرێتە سەر شوێنی جیگیر بوونی دوژمن .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە