ڕووسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی 300S- لە سووریا دەکشێنێتەوە

پەیامی کورد   ...  ڕووسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی 300S- لە سووریا دەکشێنێتەوە

کۆمپانیای هەواڵگری تایبەتی ئیسرائیلی «ImageSatIntl» رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونی چەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانییەکەی لە شەڕی ئۆکرایندا، لە چەند هەفتەی رابردوودا رووسیا سیستمی بەرگری ئاسمانی “300-S”ی لە سووریا کشاندووەتەوە.

رێکخراوی ئیماج سات ئینتەرناشناڵ، چەند وێنەیەکی بڵاوکردوونەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند ساڵی رابردوودا سیستمەکە لە نزیک شاری مسیاف لە باکووری رۆژئاوای جێگیرکرابوو، بەڵام چەند هەفتەی رابردوو سیستەمە کشێندراوەتەوە و لە رێی بەندەری تەرتووس گواستراوەتەوە رووسیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کشاندنەوەی سیستمەکە بەگوێرەی پێشبینییەکانیان، بەهۆی ئەوەیە رووسیا لە شەڕی دژی ئۆکراین دا چەکی کەمبووەتەوە، بۆیە ناچار بووە سیستمەکە لە سووریەوە بکشێنێتەوە، دەیەوێت ئەو بۆشاییەی پێ پڕبکاتەوە کە ئێستا بۆی درووستبووە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە تورکیاهەڕەشەی هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکات کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” دایە، لە چەند رۆژی رابردووشدا چەندین ناوچەی تۆپباران و بۆردومان کردووە


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە