ڕووسیا سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی شەڕکەر و سیستەمی بەرگری بۆ ئۆکراین هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ڕووسیا سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی شەڕکەر و سیستەمی بەرگری بۆ ئۆکراین هۆشداری دەدات
وەزیری بەرگری ڕووسیا بە جەخت کردنەوەی لە سەر ئەویە کە هەموو ئامانجەکانی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکراین بەدیهاتووە ، ووتی کە بەردەوامی ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە لە سەر دەسکەوتنی بە ئامانجی سەرەکی بە واتا ئازاد کردنی ناوچەی دۆنباس خۆی داڵدە دەدات .
هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە حاڵێکدا دەچێتە ٣٥ ڕۆژی خۆیەوە کە ئەرتەشی ڕووسیا بەردەوامی بە هێرشەکانی خۆی بۆ ناوەند و کۆمەڵگاکانی سەربازی ئۆکراین داوە و دەورێکی نوێ لە گفتووگۆوەکانی نێوان مۆسکۆ و کییف یش بە نێوەندگیری تورکیا دەستی پێکردووە .
سێرگی شۆیگۆ ، وەزیری بەرگری ڕووسیا دوێنێ ئێوارەی سێشەممە هۆشداری دا کە ئەگەر ووڵاتانی ئەندامانی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور " ناتۆ " فڕۆکەگەلی جێتی شەڕکەر و سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕادەستی ئۆکراین بکەن ئەوە بەرەوڕووی وولامێکی باسی مۆسکۆ دەبنەوە .
شۆیگۆ لە دانیشتنی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونی کردەوە کە لەگەڵ واژەی " ڕادەستکردنی زێدە لە پیویستی چەک بۆ ئۆکراین " لەوانەیە هەڕەشەیەک بۆ ئەورووپا درووست بکات .
وەزیری بەرگری ڕووسیا بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی مۆسکۆ ، دەستی بە هەموو ئامانجەکانی خۆی گەیشتووە ئاماژەی کرد : " هەولی هێزەکان بۆ بە دەستهێنانی ئامانجی سەرەکی بە واتا ئازادکردنی ناوچەی دۆنباس زیاتر هەوڵ دەدات
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە