ڕووسیا فڕۆکەگەلی چەکدارکراو بە مووشەکی سەرووی دەنگ ەوە بۆ ئەم ووڵاتە ڕەوان دەکات
پەیامی کورد ... ڕووسیا فڕۆکەگەلی چەکدارکراو بە مووشەکی سەرووی دەنگ ەوە بۆ ئەم ووڵاتە ڕەوان دەکات .
ڕووسیا ڕایگەیاند فرۆکەگەلی شەڕکەر و بۆمبهاوێژەکانی خۆی بۆ بەشداری کردن لە ڕاهێنانی سەربازی و نیزامی دا بەرەو سووریا دەنێرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاژانسی ڕۆیتەرز وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاپۆرتی داوە کە فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری MiG-31K لەگەل مووشەکگەلی سەرووی دەنگی کنیژاڵ و بۆمب هاوێژگەلی ڕابۆردی تۆپۆلۆف ی Tu-22M لە بنکەی ئاسمانی خۆی لە سووریا بۆ ڕاهێنانی دەریایی جێگیر کردووە
فڕۆکەگەلی نێردراو بۆ پێگەی ئاسمانی حۆمەیمیم ی سووریا لە ڕاهێنان گەلێک لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە بەشێک لە زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئاڵۆزییەکانی گەیشتن بە بەربەست لەگەل ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سەر ئۆکراین و ئەمنییەت لە ئەورووپا بەشداری دەکات .
مۆسکۆ لە ٢٠ی جانیوەری دا ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەم ووڵاتە کۆمەڵێک لە نەمایش و مانۆڕگەلی بە ئامادەبوونی هەموو هێزەکانی خۆی لە زەریای ئارام تاکوو زەریای ئەتڵەسی بە ١٠ هەزار سەرباز و ١٤٠ کەشتی شەڕکەر و دەیان فڕۆکەوە بەڕێوە دەبات
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە