ڕووسیا لە بەرامبەر ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین : هێشتا دەرفەتی دیپلۆماسیەت ماوە

پەیامی کورد    ...    ڕووسیا لە بەرامبەر ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین : هێشتا دەرفەتی دیپلۆماسیەت ماوە .

باڵیۆزی ڕووسیا لە یەکیتی ئەورووپا ڕادەگەێنێت هێشتا دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی ئۆکاین لە ڕێگای دیپلۆماسییەتەوە بوونی هەیە .

ڤلادیمیر پووتین لە ووتووێژێکدا لەگەڵ بی بی سی بە ئاماژەدان بەم بابەتە کە ئەگەر ئۆکراین بێلایەنی خۆی بپارێزێت لەوانەیە ڕووسیا ش کاردانەوەیەکی پۆزەتیڤی هەبێت . مۆسکۆ هەروەها دەربارەی ئەگەری یەکگرتنی ئۆکراین لەگەڵ ناتۆ هۆشداری داوە

چێژف هەروەها دەڵێ کە مۆسکۆ هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین ، سەقامگیر کردن و جێگیرکردنی کەرەستە و کەل و پەلی مووشەکی ناتۆ لە ووڵاتانی ڕۆمانیا و پۆڵەندا ی لە ژێر چاودێری داناوە .

مانۆڕ و نەمایشی بەرفراوانی سەربازی لە بێلاڕووسیا

ڕووسیا نزیکەی ١٠٠ هەزار هێزی سەربازی و نیزامی خۆی لە نزیک سنوورەکانی ئۆکراین جێگیر کردووە بەڵام دەڵێ هیچ بەرنامەیەکی بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئەم ووڵاتە لە بەردەستدا نییە .

بەرپرسانی ئەمریکی هەڵیدەسەنگێنن کە مۆسکۆ ٧٠٪ ئەو هێزانەی کە پێویست و گرینگن بۆ هێرشکردنی هەمە لایەنە بۆ سەر ئۆکراین ی خستووەتە کارو لە ئامادەباشیدان .

بەشێک لەم هێزانە لە ووڵاتی بێلاڕووسیا ەل نزیکی سنووری ئۆکراین جێگیر کراون . باڵیۆزی ڕووسیا لە یەکیتی ئەورووپا بە بی بی سی ووتووە کە ئەم هێزانە لە دوای کۆتایی هاتنی مانۆڕ و نەمایشە سەربازییەکان بۆ بنکە و مۆڵگە هەمیشەییەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە .

دەوڵەتی ڕووسیا دەڵێ مانۆڕی سەربازی و نیزامی هاوبەش لەگەڵ بێلاڕووسیا بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین و کێشە گرفتەکانی ئەم دواییە ، بەرفراوانتر بوون و گەورەتر لە مانۆڕ و نەمایشەکانی پێشووتری خۆی دەبێت


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە