ڕووسیا لە داگیرکردنی کیێڤ شکستی هێنا
پەیامی کورد ... ڕووسیا لە داگیرکردنی کیێڤ شکستی هێنا
لەگەڵ پاشەکشەکردنی ئەرتەشی ڕووسیا لە شار و شارۆچکەکانی ئیوانکیێف، گۆستۆمل، بروودیانکا و بووکا بەرەو سنووری بیلاڕووسیا لە درێژایی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا و پاشەکشە کردنی لە دەڤەری شاری بروواری لە ڕۆژهەڵات دا، هێزەکانی ئۆکراین چوونەتە نێو ئەو شارانە و هێزە ڕووسیەکان بەرەو سنوور و ناوچەی چرنۆبیل لە پاشەکشەدان.
ئەم ڕاپۆرتانە دەرخەری ئەوەیە تا ئێستا ئۆکراینا براوەی شەڕی کێیڤە و ڕووسیا شکستی هێناوە.
وێنە و ڤیدیۆی جیاواز لە پاشماوەی کەرەستە نیزامییەکانی ڕووسیا لە شارەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای کێیڤ ڕاپۆرت کراون.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە