ڕووسیا لە سەر ئەم پرسە داوای یارمەتی لە چین دەکات
پەیامی کورد ... ڕووسیا لە سەر ئەم پرسە داوای یارمەتی لە چین دەکات
ڕووسیا داوا لە چین دەکات چەک و چۆڵی بۆ ڕەوانە بکات
پاش بەرخۆدانی ئەرتەشی ئۆکراین لەبەرانبەر دەستدرێژییەکانی ئەرتەشی ڕووسیا، دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ لەگەڵ هاوتا چینی یەکانیان پەیوەندی تەلەفۆنیان گرتووە و داوای چەک و چۆڵیان کردووە.
ڕۆژنامەی ئەمریکی فایننەنشاڵ تایمز بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک باسی لەوە کردووە: داواکارییەکەی ڕووسیا لە چین، پاڵپشتی ئابووری و پێدانی چەک و چۆڵ لەخۆ دەگرێتەوە.
لەهەمان کاتدا، ڕاوێژکاری ئەمنی نەتەوەیی و نیشتیمانی کۆشکی سپی هۆشداری دایە پکەن: ئەگەر بێتوو چین گەمارۆکانی سەر ڕووسیا پێشێل بکات، بێگومان سزا دەدرێت
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە