ڕووسیا لە هەوڵدایە لە ڕێگەگەلی نوێیەوە نەوتی ووڵاتەکەی بفرۆشێت
پەیامی کورد ... ڕووسیا لە هەوڵدایە لە ڕێگەگەلی نوێیەوە نەوتی ووڵاتەکەی بفرۆشێت
ڕووسیا نەوتک کێشێکی سەهۆل شکێنی لە ڕێگای بەستەڵەکی باکوورەوە بەرەو چین ناردووە تاکوو ئەو بارانەی کە لە لایەن ئەوانەوە کڕدراوە خێراتر ڕادەستی ئەم ووڵاتە بکرێت .
ئەمە دووهەمین جارە کە ڕووسەکان بە کردنەوەی ڕێگاکان لە نێوان بەستەڵەکی باکوور و زەریای بەستووی باکوور ەوە بە دوای هەناردەکردنی نەوتی خاو و ڕادەستکردنی خێرای ئەم نەوتە بە کڕیارانی ئاسیایین .
بە پێی ڕاپۆرتی بلوومبێرگ ئەم کەشتییە سەهۆڵ شکێنە کە " ڤاسیلی دینۆک " ی ناو لە کۆتاییەکانی ئۆکتۆبەر بارێکی بچووکی نەوتی لە مەخزەنی پاشەکەوتی کەشتییەک کەنارە گرتوو لە موورمانسک بارگیری کرد و ئێستا لە حاڵی تێپەڕبوونی مەودایەکی ٣ هەزار و ٣٠٠ مایلی یە تاکوو بە تێپەڕبوون لە دەریاگەلێک کە پڕە لە کێوگەلی سەهۆڵییە لە کۆتایی دا بارەکەی خۆی لە بەندەری ڕیژائۆی چین بەتاڵ بکات .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە