ڕووسیا : لە پشتەوەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر کرێملین ئەمریکا وەستاوە

پەیامی کورد   ...  ڕووسیا : لە پشتەوەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر کرێملین ئەمریکا وەستاوە

دیمیتری پێسکۆف ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند : هەوڵەکان بۆ ڕەت کردنەوە هەم لە کییف و هەمیس لە واشینتۆن بە تەواوی گاڵتەجاری و پێکەنین ئاوییە ، ئێمە بە باشی دەزانین کە بڕیارەکان سەبارەت بە هەنگاوگەلێکی لەم شێوەیە و هێرشگەلی تێرۆریستی نە لە کییف ، بەڵکوو لە واشینتۆن دەگیرێتە بەر .

مۆسکۆ دەزانێت کە زۆرینە تەنانەت خۆدی ئامانجەکانیش کییف دەستنیشانی ناکات . بەڵکوو ئەوانە هەموو لە واشینتۆن دەستنیشان دەکرێن .

ئەمریکا ئامانجەکانی بە سەربازان و نیزامییەکانی ئۆکراینی نیشان دەدات و داوا لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین دەکات کە ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام بدەن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە