ڕووسیا ماوەی بەند کردنی ناڤالنی بە شێوەیەکی دیکە ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... ڕووسیا ماوەی بەند کردنی ناڤالنی بە شێوەیەکی دیکە ڕادەگەێنێت .
دادگایەک لە ڕووسیا ماوەی کاتی بەندکردنی ناڤالنی ڕەخنەگرە سیاسییەکەی ئەو ووڵاتەی بۆ نیوە کەم کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز دادگای دادخوازی ئەلیکسی ناڤالنی بەڕێوە دەچێت و ماوەی بەند کردنی لە سێ ساڵی و نیوەوە بۆ شەش هەفتە کەم کراوەتەوە .
ناڤالنی کە یەکێک لە ڕەخنەگرانی جیددی ڤلادیمیر پووتین ە سەرەتای مانگی ڕابردوو لە دوای گەڕانەوەی لە ئاڵمانیا لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ دەست بەسەر کرا . تاوانی ئەو فەسادی ماڵی ڕاگەیندراوە بەڵام دژبەرانی پووتین دەزگای حکوومەتەکەی ئەو بە هەوڵدان بۆ خنکاندن و بێدەنگ کردنی ناڤالنی تۆمەتبار دەکەن .ناڤالنی لە سەرەتای هاوین دا لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبیریا بە خواردنەوەی چای ژەهراوی کرا و بە فڕۆکەی فریاکەوتنی ئاسمانی گواسترایەوە ئاڵمانیا . دواتر ئاشکرا بوو کە ئەو بە مەواددی کیمیاوی نوویچووک ژەهراوی کراوە .
لە دادگای ئەمڕۆ شەممە ، ناڤالنی داوای لە دادگاکە کردبوو کە ئەو ئازاد بکات بەڵام دادگا تەنیا بە کەمکردنەوەی شەش هەفتەیی ماوەی حۆکمەکەی ڕەزامەندی دەربڕی . ئەو بە دادگای ڕاگەیاندووە کە باشتر وایە ئەو ئازاد بکەن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە