ڕووسیا مووشەکگەلی ئەتۆمی ڕەوانەی سنوورەکانی فینلەندا کرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا مووشەکگەلی ئەتۆمی ڕەوانەی سنوورەکانی فینلەندا کرد
پووتین ڕایگەیاند : فراوانکردنی ناتۆ ، بەرەورووی ووڵامی ڕووسیا دەبێتەوە
ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ فینلەندا و سوید نییە بەلام هەر جۆرە فراوانکردنی جۆگرافیای ناتۆ لەگەڵ کاردانەوەی ڕووسیا بەرەوڕوو دەبێتەوە .
میدیایەکی بەریتانی دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند کە یەکەگەلی مووشذەکی ڕووسیا بە توانمەندی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی بەرەو سنوورەکانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ فینلەندا جووڵەیان کردووە . بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی " میرۆر " ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە جێگیر بوونی یەکە مووشەکییە جووڵێنەرەکانی " ئێسکەندەر " نیشان دەدات کە واپێدەچێت لە ڕێگایەکی گەورەوە بەرەو سنوورەکانی فینلەندا جوولە دەکەن و هاتن و چوون دەکەن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە