ڕووسیا مۆڵگەکانی میلیشیا سەربازییەکانی سووریای ژێر پالپشتی تورکیای بۆمباران کرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا مۆڵگەکانی میلیشیا سەربازییەکانی سووریای ژێر پالپشتی تورکیای بۆمباران کرد
فڕۆکە شەڕکەرەکان ڕووسیا سەرەتا لە سەر بەرزاییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک فڕین و دواتر ناوچەکانی میلیشیا سەربازییەکانی ژێر پاڵپشتی تورکیایان بۆمباران کرد .
چاودێری مافری مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا شەوی ڕابردوو مۆڵگەکانی میلیشیا سەربازییەکانی ژێر پاڵپشتی تورکیایان لە ناوەندی " حەسەکە بە مووشەکی ئاسمان بۆ زەوین کردووەتە ئامانج
ئەم دامەزراوەی مافی مرۆڤی سووریا دوێنێ یەکشەممە لە ڕاپۆرتی خۆیدا هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە نەکرد.
هەروەها چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند ، ئەم بۆمباران گەلە لە سنووری ئاسمانی ناوچەگەلی ژێر سۆڵتەی گرووپە میلیشیاییە سەربازییەکانی سەر بە تورکیا لە ناوەندی پاریزگای حەسەکە دا روویداوە .
دیمیتری پۆلیانسکی جێگری باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەفتەی رابردوو ڕایگەیاندبوو هۆکارێک بۆ بەردەوامیدان بە هەناردەکردنی هاوکاریگەلی مرۆڤدۆستانە لە تورکیاوە بۆ باکووری ڕۆژئاوای سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی دژبەرانی ڕژیمی بەشار ئەسەد ن نابینێت
هەروەها ئەو ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و نەتەوەیەکگرتووەکانی تاوانبار کرد هەوڵی تەواوی بۆ خستنە ڕووی هاوکاری لە ڕێگای دیمەشق ەوە ئەنجام نادەن . ئەو هەروەها تورکیا و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ناتەوانی لە دەستەبەرکردنی دارایی " پڕۆژەگەلی نوێکردنەوەی " سووریا بۆ باشترکردنی ژیانی میلیۆنەها سووری تاوانبار کرد .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە