ڕووسیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕاگواستنی کەل و پەلی نیزامی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بۆ پارێزگای ڕەققا دەربڕی
پەیامی کورد ... ڕووسیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕاگواستنی کەل و پەلی نیزامی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بۆ پارێزگای ڕەققا دەربڕی .
جێگری سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا ئاشتی لایەنە دەرگیرەکانی سووریا ڕایگەیاند : ڕووسیا زۆر بە ڕاگواستنی کەلو پەل لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە و ئەنجامدانی کارگەلێک بۆ سەقامگیربوون لە پاریزگای ڕەققا دڵگرانە و ناڕەزایەتی خۆی لەمبارەیەوە ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکساندەر کارپۆف ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا ئاشتی لایەنە دەرگیرەکانی سووریا ڕایگەیاند کە ڕووسیا زۆر بە ڕاگواسستنی کەل و پەل لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بۆ پارێزگای ڕەققا دڵگرانە .
کارپۆف هەروەها ووتی لایەنی ڕووسی ئەم هەنگاوانەی تورکیا کە بەدییانی هێناوە لێکتێگەیشتنامەکان پێشێل دەکات و هەوڵەکانی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی سووریا سست و لاوازتر دەکات .
ئەو هەروەها ووتی کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ گوللەیەک لە لایەن تەشکیلاتە چەکدارە نایاساییەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیاوە تۆمار نەکراوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە