ڕووسیا هۆشداری تووند دەداتە ئەمریکا

پەیامی کورد   ...  ڕووسیا هۆشداری تووند دەداتە ئەمریکا

ڕووسیا کار لەسەر پێش خستنی جۆرێکی نوێی ئۆپراسیۆنی سەربازی دەکات لەڕێگای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "هێزری سەربازی" کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەری دەکات، ئەمریکا پێگە و دەسەڵاتی خۆی لەجیهاندا لەدەستداوەو ڕووسیا بەهۆکاری سەرەکی پاشەکشەکردنەکەی و لەدەستدانی دەسەڵاتی بەسەر جیهاندا دەزانێت، بۆیە هەوڵی زۆر دەدات بۆ شکستهێنان بە ڕووسیا، لێرەوە دەیەوێت توانا ئەتۆمییەکانی ڕووسیا لەناوببات چ لەڕێگای جێگیرکردنی سیستمی مووشەکی لە سنوورەکانی ڕووسیا، چ لەڕێی لێدانی ئەتۆمی بەرفراوان و خێراوە کە لەتوانای دایە  %65 بۆ %70ی هێزە ئەتۆمییە ستراتیژییەکانی ڕووسیا لەناوببات.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەوڵانەی ئەمریکا، لەئێستادا ڕووسیا خوێندنەوە بۆ پلانی پەرەپێدانی ستراتیژی هێزە چەکدارەکانی ووڵاتەکەی دەکات لەڕێی بەکارهێنانی چەکی ستراتیژی هێرشبەر و بەرگریکار و ئەتۆمی و نا ئەتۆمی پێشکەوتوو بە سوود وەرگرتن لە نوێترین تەکنۆلۆجیا سەربازییەکان.
زۆر جار سەرکردەی ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا ووتوویانە ئامانجیان شکستپێهێنانی ڕووسیایە، لە ووڵامی ئەمەدا سەرکردایەتی ڕووسیاش جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ پاراستنی خاکەکەی و گەلەکەی لەهەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو، هەمیشە هۆشداریشی داونەتێ، لەئەگەری هێرش کردن بۆ سەر ڕووسیا ووڵامی یەکلاکەرەوەو تووندیان دەداتەوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە