ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا
پەیامی کورد ... ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا
دیبلۆماتکارێکی باڵای ڕووسیا واشینتۆنی ئاگادارکردەوەتەوە لە بەرامبەر دابینکردنی چەکی دوورمه‌ودا بۆ ئۆکراین و رایگه‌یاند، ئەمریکا هەوڵدەدات هاوسەنگی هێز بگۆڕێت و به‌شداری راسته‌وخۆ له‌و جه‌نگه‌دا بكات.
سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، "ئێمە بە بەردەوامی هۆشداریمان داوە بە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە ئەنجامەکانی هاوكاریكردنی سوپای ئۆكرانیا، کە لەوانەیە بەردەوامبون و درێژه‌كێشانی شه‌ڕه‌كه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، هاوكات واشنتن به‌و كاره‌ی خۆی ده‌خاته دۆخێكه‌وه كه ده‌توانرێت وه‌كو لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه ناوبهێنرێت".
هەروەها ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس بڵاویکردەوە، ڕووسیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكراین چڕده‌كاته‌وه، "رووسیا دەتوانێت بە تەواوی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بکات و ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنە سەربازییه‌كه‌ی بە تەواوی بەدەست دەهێنێت".
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ووتیشی، "هۆشداری دەدەینە ئەمریکا لە هەنگاونان بۆ ناردنی چەکی دوورمه‌ودای درێژتر بۆ سوپای ئۆكراین، به‌رپرسیاریەتی هه‌ر دۆخێك به‌ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی واشینتۆن".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە