ڕووسیا : هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا دەبێ ڕاوەستێندرێت
پەیامی کورد ... ڕووسیا : هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا دەبێ ڕاوەستێندرێت
ئەلێکساندەر لاڤێرتینۆ " نێردراوی تایبەتی " ڤلادیمیر پووتین " لە سووریا دوێنێ چوارشەممە کە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی شاندی هەماهەنگی سووریا – ڕووسیا دەربارەی کۆنفڕانس گەڕانەوەی ئاوارەکان گەیشتبووە سووریا لگەڵ بەشار ئەسەد چاوپێکەوتنی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەو لەم دیدارەدا هێرشگەلی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر سووریای " نایاسایی " زانی و سەرەڕای ئەوەی جەختی کردەوە لە سەر گرینگی ڕێز لێنان لە سەروەری سووریا ، ووتی کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا نابێ دووبارە ببێتەوە .
ئەلێکساندەر لاڤێرتینۆ هەروەها جەختی کردەوە تەشکیلی شبە دەوڵەتگەل لە سووریا جێگای قەبووڵ کردن نییە . لەم دیدارەدا هەروەها هاوکاریگەلی دوو لایەی سووریا و ڕووسیا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان باسی لێوە کرا .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە