ڕووسیا هێزی سەربازی نوێ ڕەوانەی سووریا دەکات
پەیامی کورد ... ڕووسیا هێزی سەربازی نوێ ڕەوانەی سووریا دەکات .
یەکەکان و هێزەکانی سەربازی ڕووسیا بۆ سەقامگیری دۆخەکە لە سووریا ڕەوانەی ئەم ووڵاتە کران .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژەنەڕاڵ ڤیاچسلاو سیتنیک جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لەگەڵ لایەنەکانی دەرگیر لە سووریا لە میانەی دانیشتنێکدا ڕایگەیاند کە هێزە نوێیە سەربازی و نیزامییەکانی ڕووسیا بۆ سەقامگیری دۆخەکە لە سووریا ڕەوانەی دیمەشق کراون .
ژەنەڕاڵ سیتنیک ووتی : " ئێمە بۆ دۆخی ناسەقامگیر لە ناوچەی عەین عیسا نیگەرانین ، پێشتر لە جەرەیانی ووتووێژ لەگەل لایەنی تورک ، ڕێکەوتننامەگەلێک دەربارەی سەقامگیری پۆستەکان و بنکەو مەقەڕڕە هاوبەشەکانی ڕووسیا و سووریا لە نێوان هەر دوو ووڵات دا بەدەست هات .
ژەنەڕاڵی ڕووسی هەروەها ووتی : یەکەگەلێکی دیکەی هێزە سەربازی و نیزامییەکانی ڕووسیا بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری لە ئەم ووڵاتەدا ، گەیشتوونەتە ناوچەی عەین عیسا . بەڵام داوا لە لایەنەکانی دەرگیر دەکەین تاکوو شەڕە بەرامبەرەکانیان ڕابگرن " .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە