ڕووسیا هەناردەى گازى بۆ ئەورووپا وەستاند
پەیامی کورد ... ڕووسیا هەناردەى گازى بۆ ئەورووپا وەستاند
کۆمپانیای گازپڕۆم تێکچوونی کارکردنی لە تاکە تۆرباینێکدا ڕاگەیاند کە لە بۆری گازی "نۆرس ستریم-١" کاردەکات، و بە تەواوی وەستا تا ئەو کاتەی تێکچوونەکە چاکدەرێتەوە.
گازپرۆم، ڕایگەیاند:"وەستاندنی پەمپ کردنی گاز بۆ ئەورووپا بەهۆی تێکچوونی کارکردن لەکاتی چاککردنەوەی تۆرباینەکەی نۆرس ستریم ڕێگە بە کارکردنی سەلامەتی هێڵەکە نادات، بۆیە کۆمپانیاکە نامەیەکی بۆ کۆمپانیای سیمێنس ناردووە سەبارەت بە تێکچوونی بزوێنەری بۆری گازی "North Stream-1" و پێویستی نۆژەنکردنەوەی.
سزاکانی ڕۆژئاوا کە بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون، ڕێگری لە کاری چاککردنەوەی تۆرباینەکانی سیمێنس دەکەن کە لەسەر بۆری "نۆرس ستریم-١" دانراون.
ئاژاسنى هەواڵى بلۆمبێرگى ئەمریکى ئاشکرایکرد:" بڕیاری وەستاندنی دابینکردنی گاز لە ڕێگەی نۆرد ستریم 1ەوە خێزان و کارگە و ئابوورییەکانی ئەورووپا دەخاتە مەترسییەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە