ڕووسیا هەواڵ لە گۆڕێنەوەی بەدیلەکانی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنێستان دەدات

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا هەواڵ لە گۆڕێنەوەی بەدیلەکانی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنێستان دەدات

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە لە دوای تێکهەڵچووون گەلی خوێن ئاوی لە ناوچەی قەرەباغ ، لە چوارچێوەی گۆڕینەوەی بەدیلەکانی لە نێوان ئەرمەنێستان و ئازەربایجان کە بە نێوەندگیری ڕووسیا ئەنجام درا ، هەر دوو ووڵات گۆڕینەوەی ژمارەیەکی زۆری بەدیلی شەڕیان دەست پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە هۆی ئاگربەسی بەدی هاتوو لە نێوان هەردوو ووڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنێستان لە دوای نێوەندیگیری گەلی ئەنجام دراو لە لایەن ڕووسیاوە ، مانگی ڕابردوو تێکهەڵچوونەکانی شەش هەفتەی نێوان ئەم دوو ووڵاتە بە کۆتایی هات .

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفیکس ی ڕووسیا ڕۆژی ڕابردوو لە زاری جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان هەواڵی لە گەڕانەوەی ٤٤ کەس لە بەدیل گیراوانی شەڕ بۆ خاکی ئەم ووڵاتە لە دوای نێوەند گیری ڕووسیا دابوو .

ڕۆستەم مۆرادۆف ، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی ڕووسیا ش ئەمڕۆ لە ڤیدیۆیەکدا کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەم ووڵاتەوە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند کە بە پێی ڕێکەوتنی گۆڕینەوەی بەدیلەکان ، فڕۆکەگەلی سەربازی و نیزامی ڕووسیا ش ١٢ کەس لە بەدیلەکانیان لە ئازەربایجان ەوە بۆ باکوو گواستەوە .


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە