ڕووسیا هەڕشە لە ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد     ...   ڕووسیا هەڕشە لە ئەمریکا دەکات

ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات لەئەگەری گەمارۆدانی ڕووسیا، دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەجووڵێنێتەوە 

 لارێنس نۆرمەن هەواڵنێری وال ژۆرناڵ ستریت، تویتێکی بڵاو کردووەتەوە، کە ڕووسیا داوای گەرەنتی و ئیمتیاز لە ئەمریکا دەکات تاکوو هاوکاریکردنی ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بەردەوام بێت. 

ئەم هەواڵنێرە توییتێکی سرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بڵاو کردووەتەوە: مۆسکۆ کات و گەرەنتییەکی زۆرتری لە ئەمریکا دەوێت تاکوو گەمارۆکانی سەر ڕووسیا نەبێتە هۆی پچڕانی هاوکاریکردنی ڕووسیا لە چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران. 

مەحموود سادقی، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئێران ، سەبارەت بەم توییتەی لاڤرۆف کاردانەوەی نواند و نووسی" 
بەفەرمی بووینە بارمتەی ڕووسیا!" 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە