ڕووسیا هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەکات
پەیامی کورد ... ڕووسیا هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەکات
لە پەیامێکدا ڕووسیا هەڕەشەی کرد فڕۆکەگەلی هەڵگری هاوکاریگەلی سەربازی بۆ ئۆکراین دەکاتە ئامانج
مۆسکۆ : پێشنیاریەکانی ڕووسیا بە ناتۆ و واشینتۆن ی سەبارەت بە متمانە و پاڵپشتی و زەمانی ئەمنییەتی چیت گرینگی نییە .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەڕەشەی کرد کە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە فڕۆکەگەلی هەڵگری هاوکاری و یارمەتیگەلی سەربازی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکراین دەکاتە ئامانج .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ناتۆ گەیشتووەتە خاڵی سفر و ڕووسیاش خەریکی پێداچوونەوەی چۆنیەتی ووڵامدانەوە بە گەمارۆوەکانی ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا لە دژی خۆیەتی جەختی کردەوە کە لەم راستایەدا مۆسکۆ لیستەیەک لە گەمارۆگەلێکی دژی کەس و کۆمپانیاگەلی ئەمریکی ئامادە کردووە .
ئەم وەزارەتخانەیە بە جەختی کردنەوە لە سەر ئەوەی کە " یەکیتی ئەورووپا بە سەپاندنی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا لە راستیدا خۆی خستووەتە ژێر فشارەوە و دەرچوونیشی لەم دۆخە زۆر دژوار دەبێت " ووتی : مۆسکۆ ئەگەر پێویست بکات لە بواری ووزەدا ئامادەیە بەرەوڕووبوونەوەی تووند لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا بکات .
بە ووتەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی مۆسکۆ ، گورزێکە لە ئابووری جیهان و سیستەمگەلی لۆژیستیکی .
سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ووتی کە مۆسکۆ ئامادەیی نییە دەربارەی " ئەو شتەی دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت بیسەپێنێت " بکەوێتە ناو گفتۆگۆ وەوە .
ڕیابکۆف ووتی کە ڕووسیا سەبارەت بە هەنگاوگەلی " هەڵچوو و بەپەلە " سەبارەت بە بواری سەقامگیری ستراتیژیکی هۆشداری دەداتە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە