ڕووسیا هەڕەشە دەکات : کییف ورد و خاش دەکەین

پەیامی کورد    ...   ڕووسیا هەڕەشە دەکات : کییف ورد و خاش دەکەین

ئاشکرایە ڕووسیا خەریکی تۆڵەسەندنەوە بە هۆی کەشتی جەنگیەکەیەتی کە بە مۆسکۆڤا بەناوبانگ بوو و لەلایەن ئەرتەشی ئۆکراین ەوە نوقم کرا.

شرۆڤەکارانی ڕامیاری ڕایانگەیاندووە خەسارێکی گەورە وەکوو تێکشکانی کەشتی جەنگی مۆسکۆڤا، دەبێتە هۆی گۆڕینی نەخشەی ستراتیژی شەڕی ڕووسیا لەو ناوچەیە.

هەر لەم پەیوەندییەدا وەزیری کاروباری فینلاند و سوید ڕایانگەیاند ئەگەری زۆرە هەتا هاوین ئەم دوو ووڵاتە ببن بە ئەندامی ناتۆ، ڕووسیا لەمبارەیەوە هەڕەشەی ئەتۆمی لەم ووڵاتانەی کردووە.

جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی کۆمەڵکۆژی شاری بووچا لە ئۆکراین وتوویەتی؛ دیکۆمێنت و بەڵگەی حاشا هەڵنەگر تاوانی شەڕی لەم شارەی سەلماندووە .

لەم لێدوانانە پێش بینی گیرسانەوەی درێژەی شەڕ دەکرێت بەڵام زۆر گەورەتر و بەرفراوانتر!

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەشتی شەڕی ڕووسەکان به ناوی مۆسکۆڤا، کە بە ۲ مووشەکی دژە کەشتی R-360 نێپتون ئۆکراین لە دەریای ڕەش لەلایەن ئەرتەشی ئۆکراینەوە کرایە ئامانج و پاش چەند کاتژمێر لە نێو ئاگردا بوو بە خەڵووز.

 ئەم کەشتییە لەبەر ئەوە بەناوبانگ بوو کە کاتێک کاپتنی کەشتییەکە به گاردی کەنارئاوی «دوورگەی مار» فەرمانی دا خۆیان ڕادەست بکەن و سەربازێکی ئۆکراینی لە پشت بیسیمەکەی ووڵامی دایەوە:"بڕۆ بە جەهەنەم"و تا دواهەمین سەرباز شەڕیان کرد و خۆیانیان ڕادەست نەکرد


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە