ڕووسیا : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی خیانەتیان لە ئۆکراین کرد!
پەیامی کورد ... ڕووسیا : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی خیانەتیان لە ئۆکراین کرد!
ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی هەفتانەی مۆسکۆ ڕایگەیاند : ووڵاتانی ڕۆژئاوا متمانەی گەلی ئۆکراین یان بەکارهێناوە و بە بەڵێنی هاوکاریکردنیان خیانەتیان لێکردوون.
زاخارۆڤا ئاشکرای کرد، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە خەڵکی ئۆکراین یان فریوداوە و دەڵێت : نایانەوێت پرسی ئۆکراین کۆتایی پێ بێت ، ئەوان پێویستیان بە بەردەوامی ئەم داستانە هەیە.
جگە لەوەش زاخارۆڤا باسی لە بوونی دانووستانی نهێنی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بۆ ئاشتی کرد.
زاخارۆڤا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند کە مەترسی ململانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ناتۆ لە زیادبووندایە.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە