ڕووسیا و فەڕەنسا بەرامبەر بە درێژبوونەوەی ڕەوندی هەلبژاردنەکانی ئەمریکا کاردانەوەیان نیشان دا
پەیامی کورد ... ڕووسیا و فەڕەنسا بەرامبەر بە درێژبوونەوەی ڕەوندی هەلبژاردنەکانی ئەمریکا کاردانەوەیان نیشان دا
جیهان تەماشاگەری ڕەوندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکایە ؛ هێزەکانی جیهانی وەکوو فەڕەنسا و ڕووسیا ش کاردانەوەی جۆراوجۆری خۆیان لەمبایەوە ڕاگەیاندووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند : ئێمە متمانەمان هەیە ئەمریکا لەم قۆناغە تێدەپەڕێت ، ئێمە متمانەمان هەیە کە نیهادگەلی دیمۆکراتیک لە ئەمریکا بە باشی کاری خۆیان ئەنجام داوە و دەرئەنجامی ڕاستەقینە و درووست بە خەڵکی ئەمریکا و جیهان دەخەنە بەردەست . بەها ئەسیلەکان و پتەوی دیمۆکارسی لە ئەمریکا ، دەرئەنجامە ڕاستەکە دەخاتە ڕوو .
بەڵام لە لایەکی دیکەوە کرێملین یش بە درێژکردنەوەی ڕەوەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئەمریکا کاردانەوەی نیشان داو لەمبارەوە کاریگەرییەکانی ئەم ڕەوەندەی لە سەر ئابووری جیهانی نیگەرانی خۆیان ڕاگەیاند کرێملین ڕایگەیاند نەبوونی شەفافییەتی تەواو لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەتوانێ کاریگەری پێچەوانە و خراپی لە سەر بازاڕەکانی جیهان دا هەبێت
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە