ڕووسیا و چین سەبارەت بە گۆڕانکاریگەلی بیۆلۆژیکی ئەرتەشی ئەمریکا هۆشداری دەدەن

پەیامی کورد     ...   ڕووسیا و چین سەبارەت بە گۆڕانکاریگەلی بیۆلۆژیکی ئەرتەشی ئەمریکا هۆشداری دەدەن .

ڕووسیا و چین دەربارەی مەترسیگەل بە هۆی کارکردنی ٢٠٠ تاقیگەی بیۆلۆژیکی ئەمریکا لە هەەموو جیهان دا هۆشداری دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕووسیا و چین بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەربارەی هەڕەشە و مەترسیگەل بە هۆی چالاکیگەلی زیاتر لە ئاستی خۆی لە ٢٠٠ تاقیگەلی بیۆلۆژیکی ئەمریکی کە لە دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان چالاکی دەکەن بڵاو کردووەتەوە .

سەنەدی ئەم گرفتە لە لایەن گۆنگ شووانگ جێگری نوێنەری چین لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دانیشتنی یەکەمین کۆمیتەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان خوێندرایەوە . ئەم دیپلۆماتە ڕوونی کردەوە کە ئەم بەیاننامەیە پەیوەندی بە بەهێزکردنی کۆنڤانسیۆنی چەکگەلی بیۆلۆژیکی یە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " ڕووسیا و چین گرینگی بە چالاکیگەلی بیۆلۆژیکی نیزامی و سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی لە دەرەوەی حۆکمرانییەکانی خۆی دەدات . زیاتر لە ٢٠٠ تاقیگەی بیۆلۆژیکی ئەمریکی لە دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بوونی هەیە و بە شێوەیەکی ناڕوون کار دەکەن و نیگەرانی و پرسیارگەلێکی جیددی لەم بوارەدا بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدی دەهێنێت کە ئایا لەگەڵ کۆنڤانسیۆنی چەکگەلی بیۆلۆژیکی بەرامبەری هەیە یا خود نا .

 مۆسکۆ و پێکەن ڕێکەوتنیان هەیە کە ئەم چالاکییانە ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕووسیا و چین دەخاتە بەر مەترسی و هەڕەشە وە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە