ڕووسیا ٣٦ سەتەلایتی بەریتانیا دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان
پەیامی کورد ... ڕووسیا ٣٦ سەتەلایتی بەریتانیا دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان .
کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووس کاسمووس " کۆمپانیای بۆشاییگەری ڕووسیا " ڕایگەیاند : کە سەتەلایتەکەی لە سەر «سایوز - 2.16» لەگەڵ ٣٦ سەتەلایتی گەیاندنی بەریتانی کاتژمێر ١:١٤ بە کاتی مۆسکۆ لە بنکەی بۆشائیگەری ڤاتسۆچنی " لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا " ناردووەتە بۆشایی ئاسمان .
بە پێی ڕاپۆرتێک دیمیتری ڕۆگۆزین ، سەرۆکی کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووس کاسمووس ، قۆناغی بنەوەی Fregat ی هەموو ٣٦ سەتەلایتە پەیوەندییەکانی کۆمپانیای بەریتانی OneWeb بە سەرکوتوویی جیابووەتەوە و جێگیر کراوە .
ئەم هاوێشتنە بۆ ٦٠ ساڵوەگەڕی فڕینی بۆشائیگەری یووری گاگارین ، یەکەمین مرۆڤی بۆشائیگەری جیهان تایبەتمەند کراوە و وێنەیەک لە یەکەمین بۆشائیگەر لە سەر لۆگۆی ئەم بەرپرسیاریەتییە بە وێنە دەرهاتووە .
ئەمە دووهەمین هاوێستن لە ماوەی ئەمساڵ دا یە کە ئەنجام دراوە . یەکەمین هاوێشتنی سایوز - ٢ لە ساڵی ٢٠٢١ بە ٣٦ سەتەلایتی OneWeb لە بنکەی بۆشائی ڤاتسۆچنی لە بەرواری ٢٥ ی مارس ئەنجام درا .
لە مانگی جوونی ساڵی ٢٠١٥ ڕێکەوتننامەیەک بۆ هاوێشتنی ٦٢٧ دەزگای سەتەلایتی کۆمپانیای بەریتانیایی OneWeb لە لایەن مووشەکی ڕووسی سایوز ەوە واژوو کراوە
ڕووسیا ساڵی ڕابردوو ٣٤ سەتەلایتی ئەم کۆمپانیایە هاوێشتووەتە بۆشایی یەوە
کۆمپانیای بەریتانی بەنیازە تؤڕێک لە تەلایتەکانی لە مەداری گۆی زەوین بەدی بهێنێت تاکوو بتوانێت خزمەتگوزاریگەلی ئینتەرنێتی بۆ هەموو جیهان دەستەبەر بکات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە