ڕووسیا ٣٨ سەتەلایتی ووڵاتانی جیاواز دەهاوێتە ئاسمان

پەیامی کورد     ...    ڕووسیا ٣٨ سەتەلایتی ووڵاتانی جیاواز دەهاوێتە ئاسمان .

ڕێکخراوی بۆشائیگەری فێدڕاڵی ڕووسیا " ڕۆسکۆسمۆس ' ڕایگەیاند : " مووشەکی سایووز کە هەڵگری ٣٨ سەتەلایت لە ١٨ ووڵاتی جیاواز لەوانەش ٣ ووڵاتی عەرەبییە ئەمڕۆ دووشەممە لە پێگەی بۆشائیگەەری بایکانوور ەوە هاوێشترا .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەتەلایەتی سایووز - ۲.۱a جگە لە سەتەڵایتەکانی توونس ، ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی ، هەڵگری سەتەلایتەکانی ووڵاتانی وەک ئاڵمانیا ، کۆریای باشوور ، ژاپۆن ، کەنەدا ، ئارژانتین ، ئیتاڵیا و چەندین ووڵاتی دیکەش ە .

بریار وابوو ئۆپراسیۆنی هاوێشتنی ئەم سەتەڵایتانە ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت بەڵام ڕێکخراوی بۆشائیگەری ڕوسیا بە هۆکاری دۆخی کەش و هەوا و لە ڕاستای دەستەبەرکردنی سەلامەتی سەتەلایتەکان ئەم کارە دوا خست .

جێگای ئاماژەدانە کە لە نێوان سەتەلایتە ئاماژە پێکراوەکان دا ، سەتەلایتی توونیس " تەحەدا واحد " یەکەمین سەتەلایتی عەرەبی - ئەفریقییە کە ١٠٠ ٪ درووست کراوی ناوخۆییە و ئەندازیارانی توونسی کۆمپانیای " تالنات " کە پسپۆڕە لە تەکنۆلۆژیا ، بەرنامەداڕێشتن ، سیستەمگەلی ئێلێکترۆنیک و چالاکیگەلی ئەندازیارین لە سەر چاودێری یان هەبووە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە