ڕووسیا : پاراستنی ئیسرائیل ئەرکی سەرشانمانە

پەیامی کورد      ...    ڕووسیا  :  پاراستنی ئیسرائیل ئەرکی سەرشانمانە 

سێرگئی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی  ڕووسیا ئەمڕۆ، پێنجشەممە ٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند  :مۆسکۆ وەفاداری بەڵێنەکانیەتی بۆ پاراستنی ئیسرائیل.

سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بە یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ی ڕاگەیاند کە ووڵاتەکەی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لە سەر گرینگی ئەم هەنگاوە کە لە ڕاستای گەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی گشتگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا پشکێکی هەبێت جەختی کردەوە .

لاڤرۆڤ ووتی کە گەمارۆگەلی نایاسایی ڕۆژئاوا بووەتە بەربەست لە بەرامبەر هاوکاری بۆ سوورییەکان بۆ ئەوەی ووڵاتەکەیان سەر لە نوێ درووست بکەنەوە .

لاپید یش هەروەها لەم کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڵسووکەوتەکانی ئێران لە سنوورەکانی باکوور دا بێ گرینگیدان نابێت و لە بەرچاوی دەگرێت .

ئەو هەروەها ووتی کە دەبێ جیهان ببێتە بەربەست بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە زەڕادخانەی ئەتۆمی نەگات و ئەگەر بێت و جیهان شکست بێنێت ئیسرائیل لەوەی کە چۆن لەمبارەیەوە هەڵسووکەوت بکات ئەوە ئازاد ە .

لاڤرۆڤ هەروەها ووتی : " ڕێکەوتننامەیەک کە لە دەرعا واژوو کراوە گرینگی بەوە دەدات کە ئەندامانی چەکدار ی چەکگەلی قورس ی خۆیان ڕادەست بکەن و گفتۆگۆوەکانیان دەربارەی چۆنیەتی پاشەکشەکردنیان هەروەها لە ئارادایە .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە